به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریکا له به‌غدا به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که کاره‌کانی له به‌غدا کۆتایی هاتوووه و ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا كاری بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا- واشنتۆن كردوووه.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا ژماره‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ئاشكرا كرد و گوتیشی: تاوه‌کوو ئێستا 5 هه‌زار هێزی ئه‌مریکا به هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق له‌و وڵاته جێگیر کراون.
سیلیمان جه‌ختی کرده‌وه: هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌رده‌وامن له كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان و ئه‌نجامدانی مه‌شق و ڕاهێنان و پرچه‌ككردنی ئه‌و هێزانه ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی سنووره‌كان و چه‌سپاندنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به سه‌ر داعشدا بهدهستهاتوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment