نابێ یۆنان ببێته‌ وڵاتێکی ئارام بۆ ئه‌ندامانی په‌که‌که‌ و جه‌ماعه‌تی گوله‌ن

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئالێکسیس سیپراس سه‌رۆک وه‌زیرانی یۆنان ئاماژه‌ی به‌ بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی کووده‌تاچییه‌کان بۆ تورکیا کرد و ڕای‌گه‌یاند: "چاوه‌ڕوانیمان له‌ یۆنان ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌بێته‌ وڵاتێکی ئارام بۆ ئه‌ندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆ، په‌که‌که و به‌ره‌ی ئازادیی شۆڕشگێری گه‌ل (DHKP-C)."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئالێکسیس سیپراس سه‌رۆک وه‌زیرانی یۆنان که‌ سه‌ردانی تورکیای کردوووه‌ ئاماژه‌ی به‌ بابه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کووده‌تاچییه‌کان بۆ تورکیا کرد و گوتی: چاوه‌ڕوانیمان له‌ یۆنان ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌بێته‌ وڵاتێکی ئارام بۆ ئه‌ندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆ، په‌که‌که و به‌ره‌ی ئازادیی شۆڕشگێری گه‌ل (DHKP-C). ئێمه‌ ده‌بێ له‌سه‌ر به‌رنامه‌یێکی هاوبه‌ش دژ به‌ تیرۆر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچین. له‌ دیداری نێوانماندا بۆچوونی خۆمانمان له‌باره‌ی ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی كوودتاچییه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌تۆ به‌ دۆسته‌ یۆنانییه‌كان ڕاگه‌یاند.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی یۆنان جه‌ختی کرده‌وه‌: له‌ شه‌وی کووده‌تای 15ی جووڵای 2016ی تورکیا هه‌ندێک شت له‌ په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌کانی نێوان تورکیا و یۆنان ڕووی دا که‌ ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان هه‌ردوولای لێکه‌وته‌وه‌. ئه‌و شه‌وه‌ من یه‌که‌م سه‌رکرده‌ی سیاسیی وڵاتێک بووم که‌ په‌یوه‌ندیم به‌ ئێوه‌وه‌ گرت. ئێمه‌ وڵاتێکین که‌ پشتیوانی له‌ دیموکراسی ده‌که‌ین. نیازمان نییه‌ که‌ مه‌‌حکووم بین به‌ کێشه‌کانی ناوچه‌که‌مان.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51690

Your Comment

You are replying to: .
captcha