به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ئه‌مریکا له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیاندا پێویستی بوون و به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق و سووریا بۆ ڕێگری کردن له به‌هێزبوونی داعش به گرنگ وه‌سف ده‌که‌ن.
ئه‌و دوو وه‌زاره‌تخانه‌ی ئه‌مریکا ئاشکرایان کردوووه که به‌هۆی بوونی چه‌کدارانی داعش له عێراق و سووریا نابێت هێزی سه‌ربازیی وڵاته‌که‌یان له‌و دوو وڵاته بکشێته‌وه و جه‌ختیان له مانه‌وه‌ی پێگه سه‌ربازییه‌کانیان کردوووه‌ته‌وه بۆ کۆتایی هێنان به تیرۆر.
ئاماژه‌یان به‌وه کردوووه که تورکیا به‌هۆی هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر شه‌ڕڤانانی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) له سووریا بوووه‌ته هۆی ئاسته‌نگ دروست کردن بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی شه‌ڕڤانان دژی چه‌کدارانی داعش.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی ئه‌مه‌ریکا، داعش هه‌واڵی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سووریا و عێراق وه‌ک هه‌لێک قۆستوووه‌ته‌وه و چه‌ند هێرشێکی دژی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رکه‌وتنی خۆی و چه‌کێکی پڕوپاگه‌نده به کاری بهێنێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که له کاتێکدایه که پێشتر ئه‌مه‌ریکا گومانی خۆی له ڕاستی ڕاپۆرتێکی نێوده‌وڵه‌تی نیشاندابوو که به‌پێی ڕاپۆرته‌که نزیکه‌ی (31) هه‌زار چه‌کداری داعش له عێراق و سووریا ماون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment