کوردپرێس:
چەند بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە میدیا عێراقییەکانیان ڕاگەیاندووە، سەردانەکە پرۆتۆکۆلى نییە و پەیوەندى بە داهاتووى عێراقەوە هەیە لەچوار ساڵى داهاتوودا بەتایبەت بوونى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و ململانێکانى لەگەڵ ئێراندا.
ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەش کردووە، پرسى سزاکانى ئەمریکا لەسەر ئێران و بەدوورگرتنى عێراق لە سزاکان گفتوگۆى لەبارەوە دەکرێت.
هاوکات وەزیرێکى حکوومەت کە سەر بە هاوپەیمانى ئیسڵاحە ڕایگەیاندووە، سەرۆکى حکوومەت و سەرۆک کۆمار لەسەر زۆرێک لە پرسەکان هاوڕان کە لە سەردانەکەیاندا لەگەڵ بەرپرسانى ئەمریکا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکەن.
شاندەکەى عێراق لەگەڵ ئەوەدان بەرپرسانى ئەمریکا دڵنیا بکەنەوە لەوەى عێراق نەکرێتە چەقى ململانێکان، چوونکە بە دۆخێکى نائاسایى و ئەمنیدا تێپەڕدەبێت و وادەخوازێت لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ بە گشتى پەیوەندییەکانى گەرموگوڕ بن.
Your Comment