به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی شوباتی 2019 فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری داراییی عێراق له‌گه‌ڵ پیته‌ر ماوێر سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سور کۆ بوووه‌وه و ڕایگه‌یاند: "بارودۆخی عێراق به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی ئێستاش جه‌ختکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و شارانه‌ی كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه داگیر كرابوون".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئه‌و کارانه پێویستییێكی زۆریان به شاره‌زایی و تواناكانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت به‌تایبه‌تی خاچی سوور.
هاوکات له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕێكخراوه‌كه‌یان له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بێت له عێراق بۆ پاڵپشتی كردنی حكوومه‌تی عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ونبوووانی ده‌ستی داعش.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment