تۆماس فریدمه‌ن: پێویسته‌ ئه‌مریکا بۆ به‌رگری‌کردن له‌ کورد‌ له‌ سووریا بمێنێته‌وه‌

به‌شی جیهان- تۆماس فریدمه‌ن نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانیی ئه‌مریکی پێی وایه‌ که‌ پێویسته‌ هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ پاراستنی کوردی سووریا له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا له‌ سووریا بمێننه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ مانگی دیسێمبێری ڕابردوودا باسی له‌ کشانه‌وه‌ی دوو هه‌زار هێزی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریا کردبوو و کاردانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دواوه‌ بوو‌ به‌ڵام هێشتاکه‌ مکووڕه‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی خۆی.

تۆماس فریدمه‌ن ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریکا یه‌کێک له‌ دژبه‌رانی بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ‌ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا دێته‌ ئه‌ژمار. ناوبراو له‌ یادداشتێک له‌ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزدا جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌بوونی ئه‌و هێزانه‌ بۆ پاراستنی کوردی سووریا کردوووه‌.

فریدمه‌ن پێی وایه‌ که‌ ده‌بێ ئه‌مریکا هێزه‌کانی له‌ سووریا نه‌ک به‌ بۆنه‌ی شکست پێهێنانی داعش به‌ڵکوو به‌ بۆنه‌ی پاراستنی کورد له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ گریمانه‌کراوه‌کانی تورکیا بهێڵێته‌وه‌.

ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه‌ که‌ کوردی عێراق و سووریا یارمه‌تییێکی زۆری به‌ پاراستنی بایه‌خه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا له‌و دوو وڵاته‌ داوه و ئه‌وان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن که‌ ئه‌مریکا ئه‌وان بپارێزێت.

فریدمه‌ن ده‌ڵێت که‌ ده‌بێ ئه‌مریکا ڕۆژێک چاکیی کورده‌کان قه‌ره‌بوو بکاته‌وه‌.

تۆماس فریدمه‌ن له‌باره‌ی لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر پێویستی خه‌رج نه‌کردنی 50 ملیار دۆلار له‌ ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ گوتی: ئه‌گه‌ر من سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بوایه‌م به‌شێک له‌و بودجه‌یه‌م بۆ زانکۆکانی ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌وان زانکۆی سلێمانی له‌ هه‌رێمی کوردستان خه‌رج ده‌کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51623

Your Comment

You are replying to: .
captcha