به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 3ی شوباتی 2019 نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراق بڵاوی كرده‌وه که له كۆشكى سه‌لام د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كۆ بوووه‌وه و گوتی: پێویسته هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی دید و بۆچوونی نێوان هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی بكرێت به جۆرێک كه له خزمه‌تی خواسته‌كانی هاووڵاتییاندا بێت.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه كرد که سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له هه‌وڵی پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین پرۆژهیاسادایه كه ده‌بنه هۆكاری باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاونیشتمانیان و سه‌قامگیری له وڵات‌دا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له گرنگیی یه‌كڕیزی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كرده‌وه له پێناوی یه‌كخستنی بڕیاره‌كان كه ڕاسته‌خۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خزمه‌تگوزاری و بژێوی ژیانی گشت هاووڵاتییانی عێراق ده‌بێت.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارى عێراق ده‌شڵێت: به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به گرنگیی متمانه‌ی هاونیشتمانیان به ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان كرد و به پێویستی زانی كه هه‌وڵی ته‌واو بدرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دیالۆگ له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌ریتانیا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌رۆک کۆمار خسته‌ڕوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment