کوردپرێس:
خەلیل سەركانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند "یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە، دەبێت یەکێتی نزیكەی 10پۆستی باڵای سنووری سلێمانی بداتە گۆڕان، بەڵام تاوەكو ئێستا ئامادە نییە پێمان بدات".
سەركانی ئەوەشی خستە ڕوو، تاوەكوو ئێستا لەلایەن یەكێتییەوە فشار لەسەر ژمارەیێک لە ئەندام و بەرپرسانیان لە دامودەزگاکانی سنووری سلێمانیدا هەیە و گوتیشی "مەبەستمانە ئەو تەقەیەی لەكاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لە گردەكە كرا لە دادگا یەكلایی بكرێتەوە".
ئەو بەرپرسەی گۆڕان ئاماژەی بەوەش دا، گرفتی سەرەكی لە نێوان ئەوان و یەكێتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە یەكێتی ئامادە نەبووە رێككەوتنی دەباشان جێبەجێ بكات.
هۆکارێکی سەرەکیی تێكچوونی پەیوەندییەكانی گۆڕان و یەكێتی لەوەوە سەرچاوەی گرت، لەئێوارەی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12-5-2018 لەلایەن هێزیكی یەكێتییەوە تەقە لە گردی زەرگەتە کرا كە مەكۆی سەرەكیی بزووتنەوەی گۆڕانی لێیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment