به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دایین بلاکبێرن سیناتۆری کۆماری و تامی ده‌کوێرس سیناتۆری دیموکرات نامه‌یێکیان ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ کردوووه و تێیدا داوای لێده‌که‌ن هانده‌ر بێت بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ر پێکدادانێکی سه‌ربازی له نێوان هێزه کوردییه‌کان و تورکیادا.
دوو سیناتۆره‌که ده‌ڵێن: "وازهێنان له کورد و ئه‌نجامنه‌دانی هیچ کارێک بۆ ڕێگه‌گرتن له کوشتاریان ده‌بێته‌هۆی لاوازبوونی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تێکشکاندنی داعش و ناوبانگی وڵاته‌که‌شمان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه."
ئه‌و دوو سیناتۆره له نامه‌که‌یاندا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که پێویسته ئه‌مریکا هه‌موو ئامرازێکی دیپلۆماسی به کار بهێنێت بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی که تورکیا له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا ئاشتییانه کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر ده‌کات.
نامه‌ی ئه‌م دوو سیناتۆره بۆ تره‌مپ له کاتێکدایه ڕۆژی 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که سوپای وڵاته‌که‌ی له سووریا ده‌کشێنێته‌وه.
چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستاش ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات- مه‌سه‌ده له ئه‌مریکا بوو و به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یێک تره‌مپ له "ئوتێلی نێوده‌وڵه‌تیی تره‌مپ" له‌گه‌ڵ ئیلهام ئه‌حمه‌د کۆ بوووه‌ته‌وه و پێی ڕاگه‌یاندوووه "کورده‌کانم خۆش ده‌وێت" و دڵنیای کردوووه‌ته‌وه که کورد به‌و جۆره به‌جێناهێڵێت که له‌لایه‌ن تورکیاوه هێرشیان بکرێته سه‌ریان.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment