پارتی هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق به‌ زه‌روور وه‌سف ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق به‌ زه‌روور وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی و ئه‌منییه‌وه‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق به‌ ته‌واوه‌تی ڕوون و ئاشکرایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی فه‌یلی به‌ هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی ڕاگه‌یاندوووه‌: ئێستاکه‌ ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی، ئه‌منی و ئابووری له‌ عێراقدا هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ وڵاته‌ زه‌رووره‌.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر کێشمه‌کێشمی نێوان حیزبه‌ سیاسییه‌کانی عێراق ده‌کاته‌وه‌ و ده‌شڵێت: چوونه‌ده‌ره‌وه‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق به‌ستراوه‌ به‌ پوخته‌ییی سه‌رکرده سیاسییه‌‌کانی ئه‌و وڵاته‌ و دروست‌بوونی سیسته‌مێکی سیاسیی ڕاسته‌قینه‌.

فه‌یلی بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا واتا عه‌ین ئه‌سه‌دی عێراق به‌ گه‌وره‌ترین بنکه‌ی سه‌ربازیی ناوچه‌که‌ وه‌سف ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51568

Your Comment

You are replying to: .
captcha