بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی لە میانی بەڕێوەچوونی رێوڕه‌سمی ساڵیادی تەقینەوەکانی 1ی شوباتی 2004دا کە لە هەولێر بەڕێوەچو ڕایگەیاند "خۆشبەختانە تێگەیشتنێکی باش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەو هاوکارییە بەرز دەنرخێنین".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی وتی: "پارتی یەکێتی لە خەباتدا بەیەکەوە بوون و بەیەکەوە توانیویانە ڕۆژە سەختەکان تێپەڕینن و دەبێت ئێستاش هەر وابکەن".
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه دوژمنان جیاوازی ناكه‌ن له‌نێوانماندا بۆیه ده‌بێت یه‌كگرتوو بین و كار بۆ پاراستنی یه‌كگرتویی لایه‌نه كوردییه‌كان بكه‌ین.
نێچيرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى گوت: بزووتنه‌وه‌ى رزگاريخوازى كوردستان هه‌ميشه ئامانجى تيرۆريستان بووه، به‌ڵام خۆى په‌ناى نه‌بردووه‌ته به‌ر تيرۆر و كارى گه‌لى كوردستان ته‌نيا به‌رگرى كردن بووه له ئازادى و خاكه‌كه‌ى.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم راشيگه‌ياند ئێمه له كوردستان شانازى به لێبورده‌يى و گيانى پێكه‌وه‌ژيانى ئاينى و نه‌ته‌وه‌يى ده‌كه‌ين و ئه‌وه بووه‌ته به‌شێک له كولتوورى كوردستان و بۆمان ماوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شى به‌وه كرد، له كاتێكدا داعش جينۆسايدى ئێزدييه‌كانى ده‌كرد و به‌غدا مووچه و بودجه‌ى بڕى بوو، به‌ڵام خه‌ڵكى كوردستان به شانازييه‌وه پێشوازى له زياتر له دوو مليۆن ئاواره و په‌نابه‌ر كرد، به بێ ئه‌وه‌ى هيچ رووداوێكى نه‌خوازراو به‌رامبه‌ر به‌و ئاوارانه تۆمار بكرێت.
سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه هێشتا داعش له‌ناو نه‌چووه و پێويسته حسابێكى وردتر بۆ ئه‌و مه‌ترسيانه‌ى داعش بكرێت. ئه‌گه‌ر به جدى رێگه‌ى لێ نه‌گيرێت، مه‌ترسييه‌كى جدى له‌سه‌ر عێراق هه‌يه.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم، داواي كرد، ستراتيژێكى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به به‌شدارى پێشمه‌رگه و هاوپه‌يمان و به‌غدا دابنرێت.
نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌يى پێشمه‌رگه‌ى ده‌ربڕى بۆ هاوكاري كردن و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هاوپه‌يمانان له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment