وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی له‌ که‌رکووک ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی گرووپێكی تیرۆریستی له‌ که‌رکووک راگه‌یاند كه‌ هاوكاریی دارايییان به‌ سه‌ر خیزانی كوژراوانی داعش دابه‌ش كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30-1-2019 لیوا سه‌عد مه‌عن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕایگه‌یاند: "له‌ كه‌ركووک هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و دژی تیرۆری سه‌ر به‌ ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆى عێراق گرووپێكی تیرۆریستی سێ كه‌سیان ده‌ستگیر کرد".

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌و گرووپه‌ له‌ گه‌ڕه‌کی کوردستان "فه‌یله‌ق" له‌ شاری كه‌ركووک هاوكاریی دارایییان به‌ سه‌ر خێزانی كوژراوانی داعش دابه‌ش كردوووه."

لیوا سه‌عد مه‌عن باسی له‌وه ‌کرد که‌ دوای ئاگادارکردنه‌وه‌ توانیویانه‌ له‌ گوندی باجوانی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی بایجی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیریان بکه‌ن و ده‌شڵێت: "پڕۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاریی هه‌واڵگریی ورد و پێكهێنانی تیمێكی تایبه‌ت سه‌ركه‌وتووانه‌ ئه‌نجام دراوه‌".

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51505

Your Comment

You are replying to: .
captcha