به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دان کۆتس سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکا (DNI) له کۆبوونهوهیێکیدا له‌گه‌ڵ داموده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی وڵاته‌که‌ی ئاشکرای کردوووه داعش جگه له‌وه‌ی هه‌زار چه‌کداری له عێراق و سووریا هه‌یه نزیکه‌ی هه‌شت لق و ژماره‌یێک تۆڕ و شانه‌ی نوستووی هه‌یه که مه‌ترسیی بۆ جیهان و به تایبه‌ت بۆ ئه‌مه‌ریکا دروست ده‌که‌ن.
کۆتس ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که ئه‌ندامانی داعش له عێراق هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و نائۆمێدکردنی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ن له حکوومه‌ته‌که‌یان و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه دۆخی ئه‌و وڵاته بشوێنن به‌ڵام له سووریا لقه‌کان و شانه چه‌کدارییه‌کانی ئه‌و گرووپه سه‌رقاڵی شه‌ڕن.
وته‌کانی به‌رپرسی هه‌واڵگریی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکا هاوکاته له‌گه‌ڵ وته‌ی پاتریک شاناهان سه‌رپه‌رشتیاری وه‌زاره‌تی به‌رگری که ڕایگهیاندوووه له (99.5%)ی چه‌کدارانی داعش له سووریا له‌ناو براون و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا کۆتایی به چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه بهێنرێت.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment