سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى پيشه‌سازيى ئيمارات لەبارەی ڕاکێشانی سەرمایەدانەریی بیانی گفتوگۆ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ سوڵتان ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر، وه‌زيرى پيشه‌سازى و ته‌كنه‌لۆژياى پێشكه‌وتووى ئيمارات و سه‌رۆكى شاندى وڵاته‌كه‌ى‌، كۆبووه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيمارات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ و تيشكيان خسته‌ سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى، جه‌ختى له‌ گرنگيى ژينگه‌يه‌كى ئارام و دروست بۆ وه‌به‌رهێنانى بيانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

دۆخى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى، په‌يوه‌نديى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه‌، پێشهاته‌كانى دۆخى نێوان ڕووسيا و ئۆكراينا و كاريگه‌رى له‌سه‌ر بوارى وزه‌، چه‌ند ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوون.

News Code 5150

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha