بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيمارات له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و تيشكيان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى، جه‌ختى له گرنگيى ژينگه‌يه‌كى ئارام و دروست بۆ وه‌به‌رهێنانى بيانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
دۆخى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى، په‌يوه‌نديى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه، پێشهاته‌كانى دۆخى نێوان ڕووسيا و ئۆكراينا و كاريگه‌رى له‌سه‌ر بوارى وزه، چه‌ند ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.
Your Comment