بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌کانى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى، دۆخى پێکهاته‌کان، په‌يوه‌ندييه‌کانى نێوان هه‌ردوولا، دوايين سه‌ردانى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى کوردستان و دۆخى ده‌شتى نه‌ينه‌وا و شه‌نگال تاوتوێ کران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کان و گرنگيى پاراستن و قووڵکردنه‌وه‌ى کولتوو‌رى پێکه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌کترقبووڵکردن له‌نێوان پيکهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌کان و ئازاديى ئايينى کرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌و وڵاتانه‌يان کرد که دواى هێرشه‌کانى داعش، هاوکاريى ئێزدى و مه‌سيحييه‌کانيان کردووه.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌ميشه له پشتگيريکردنى پێکهاته‌کان به‌تايبه‌تى مه‌سيحى و ئێزدييه‌کان و له پاراستنى کولتوو‌رى پێکه‌وه‌ژيان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماژه‌ى به کاريگه‌رى و گرنگيى سه‌ردانى ساڵى ڕابردووى قه‌داسه‌تى پاپاى ڤاتيکان بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرد و به سه‌ردانێکى مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا.
مه‌ترسييه ئه‌منييه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌کانى داعش و هه‌وڵه‌کان بۆ دامه‌زراندنى حکوومه‌تى داهاتووى عێراق، پرسى کۆچ و دۆخى کۆچبه‌ران و هاريکاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌وروپا له‌مباره‌يه‌وه، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
Your Comment