سه‌عدی پیره‌: ناكرێت له‌ هه‌رێم ته‌با و له‌ که‌رکووک و به‌غدا ناته‌با بین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، دۆسیه‌ی که‌رکووک و به‌غداش چاره‌سه‌ر بكرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی باسی له‌ گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی که‌رکووک و به‌غدا كرد شان به‌شانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕای‌گه‌یاند "وه‌کوو کارێکی ئاسایی پێمانوایه‌ ناکرێت له‌ به‌غداد و که‌رکووک ته‌با نه‌بین و له‌ کوردستان مانگی هه‌نگوینی پێکه‌وه‌ کارکردن بکه‌ین. ئه‌مه‌یان شتێکی لۆژیکی نییه‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ گفتوگۆكردنیان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی "له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌رج دانان نییه‌، ئێمه‌ نه‌ مه‌رج داده‌نین و نه‌ مه‌رجیش قبووڵ ده‌که‌ین".

وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی به‌ پێویستیشی زانی كه‌ له‌پێناو نه‌مانی کۆسپ له ‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌بێت "له‌ چوارچێوه‌یێکی گشتگیردا" كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51489

Your Comment

You are replying to: .
captcha