به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی باسی له گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی که‌رکووک و به‌غدا كرد شان به‌شانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕایگه‌یاند "وه‌کوو کارێکی ئاسایی پێمانوایه ناکرێت له به‌غداد و که‌رکووک ته‌با نه‌بین و له کوردستان مانگی هه‌نگوینی پێکه‌وه کارکردن بکه‌ین. ئه‌مه‌یان شتێکی لۆژیکی نییه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گفتوگۆكردنیان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی "له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌رج دانان نییه، ئێمه نه مه‌رج داده‌نین و نه مه‌رجیش قبووڵ ده‌که‌ین".
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی به پێویستیشی زانی كه له‌پێناو نه‌مانی کۆسپ له به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌بێت "له چوارچێوه‌یێکی گشتگیردا" كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رچاوه: میلله‌ت پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment