به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق بڵاوی کرده‌وه که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29-1- 2019به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له کۆشکی سه‌لام له به‌غداد پێشوازی کرد له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و له دیداره‌که‌دا چه‌ندین بابه‌ت لێکدرانه‌وه له‌وانه دۆخی سیاسی و باشترکردنی کاروباری حکوومه‌ت و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری دامه‌زراوه‌کان بۆ جێبه‌جێ کردنی کارنامه‌ی حکوومه‌ت.
له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له پشتیوانی کردنی حكوومه‌ت له جێبه‌جێ كردنی كارنامه‌ی سیاسی و خزمه‌تگوزاری کرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باشتر که‌رتی خزمه‌تگوزاری گه‌شه پێبدات و به بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو ناوچه‌کان و هاووڵاتییان بکات.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه که هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له دۆخی ناوچه‌كه و جیهان و دوا پێشهاته سیاسییه‌كان و كاریگه‌رییان له سه‌ر عێراق کراوه و له‌مڕۆوه‌وه ته‌ئکید له ڕۆڵی سه‌ره‌کیی عێراق کراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو که بۆ چاره‌سه‌ری ناکۆکیی سیاسیش هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌کان كرده‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و دیالۆگ و به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment