وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و که‌رکووک ئاشكرا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ و سامانی سروشتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و لیسته‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی ئاشكرا كرد كه‌ ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووكی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ و سامانی سروشتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق لیستێکی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشکرا ده‌کات که‌ ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و که‌رکووکی تێدایه‌ و ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ 1-1-2019 تاكوو 26-1-2019 زیاتر له 13.393.879‌ به‌رمیل نه‌و‌تی هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان و پاڵاوگه‌ی مووسڵ كردوووه‌.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ 3.800.000‌ به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووكه‌ و به‌شێكی بۆ پاڵاوگه‌ی مووسڵ و به‌شێكی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ناردوووه‌.

له‌وباره‌وه‌ غالب محه‌مه‌د ده‌ڵێت: كه‌واته‌ حكوومه‌تی هه‌رێم له‌م مانگه‌دا 9.593.879 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ كردوووه‌ و حكوومه‌تی عێراق به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی به‌ 53.90 دۆلار فرۆشتوووه‌ كه‌ داهاته‌كه‌ی ده‌كاته‌ 517.110.078 ملیون دۆلار.

ورده‌كاریی هه‌نارده‌كه‌ له‌م لیسته‌دا خراوه‌ته‌ڕوو...

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51438

Your Comment

You are replying to: .
captcha