ده‌زگای لووتکه‌: ساڵی ڕابردوو 73 هه‌زار که‌س عێراق و هه‌رێمی کوردستانیان به‌جێهێشتوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌زگای لووتکه‌ بۆ کاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ زیاتر له‌ 73 ھه‌زار ھاووڵاتیی عێراقی له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان کردوووه‌ و له‌ ساڵی ڕابردووشدا 73 که‌س له‌ ڕێگای گه‌یشتنیان به‌ ئه‌ورووپا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاری جه‌لال سه‌رۆکی ده‌زگای لووتکه‌ له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌ ساڵی (2018) و ئاماری قوربانیانی ڕێگای ئه‌ورووپای خسته‌ڕوو و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌که‌ ژماره‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا و جیھان داوای مافی په‌نابه‌رێتیان کردوووه‌ 73 ھه‌زار ھاووڵاتییه و زیاتر له‌ 60 ھه‌زار په‌نابه‌ری عێراقیش له‌ ژێر ھه‌ڕه‌شه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌دان بۆ عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپاوه‌، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 35 ھه‌زار په‌نابه‌ریش که‌ زۆربه‌یان خێزانن له‌ که‌مپه‌کانی یۆنان و وڵاتانی به‌ڵکان له‌ ڕه‌وشێکی زۆر خراپدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.

ناوبراو وتیشی: "ھۆکاری سه‌ره‌کیی کۆچی ھاووڵاتییانی کورد بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا ئه‌و دۆخه‌ ئابوورییه‌یه‌ که‌ ناوچه‌که‌ی گرتوووه‌ته‌وه‌ و ئه‌و جه‌نگه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ عێراق و ناوچه‌که‌ی گرتوووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ھاووڵاتییانی نائومێد کردوووه‌ و وای کردوووه‌ ڕوو له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا بکه‌ن".

له‌ ئاماره‌که‌دا ھاتوووه‌: "ته‌نھا له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا 73 ھاووڵاتیی عێراقی له‌ ڕێگای گه‌یشتنیان به‌ ئه‌ورووپا به‌ شێوازی جۆراوجۆر گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 18 هاووڵاتی دیکه‌ش بێسه‌روشوێن بوون له‌ ڕێگای وشکانی و ئاویدا، ھه‌روه‌ھا 32 په‌نابه‌ریش له‌ ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌ورووپاوه‌ دوور له‌ خواستی خۆیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌، 32 که‌سی دیکه‌ش له‌ لایه‌ن ھێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیاوه‌ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ عێراق".

ده‌زگای لووتکه‌ ڕێکخراوێکی ناحکومییه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ پرسی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ ھه‌رێمی کوردستان و پێشتر له‌ژێر ناوی (فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران) کاری کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51430

Your Comment

You are replying to: .
captcha