به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاری جه‌لال سه‌رۆکی ده‌زگای لووتکه له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماری په‌نابه‌رانی عێراقی له وڵاتانی ئه‌ورووپا له ساڵی (2018) و ئاماری قوربانیانی ڕێگای ئه‌ورووپای خسته‌ڕوو و به گوێره‌ی ئاماره‌که ژماره‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی له وڵاتانی ئه‌ورووپا و جیھان داوای مافی په‌نابه‌رێتیان کردوووه 73 ھه‌زار ھاووڵاتییه و زیاتر له 60 ھه‌زار په‌نابه‌ری عێراقیش له ژێر ھه‌ڕه‌شه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌دان بۆ عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپاوه، هه‌روه‌ها زیاتر له 35 ھه‌زار په‌نابه‌ریش که زۆربه‌یان خێزانن له که‌مپه‌کانی یۆنان و وڵاتانی به‌ڵکان له ڕه‌وشێکی زۆر خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
ناوبراو وتیشی: "ھۆکاری سه‌ره‌کیی کۆچی ھاووڵاتییانی کورد بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا ئه‌و دۆخه ئابوورییه‌یه که ناوچه‌که‌ی گرتوووه‌ته‌وه و ئه‌و جه‌نگه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵه عێراق و ناوچه‌که‌ی گرتوووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ھاووڵاتییانی نا‌ئومێد کردوووه و وای کردوووه ڕوو له وڵاتانی ئه‌ورووپا بکه‌ن".
له ئاماره‌که‌دا ھاتوووه: "ته‌نھا له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا 73 ھاووڵاتیی عێراقی له ڕێگای گه‌یشتنیان به ئه‌ورووپا به شێوازی جۆراوجۆر گیانیان له‌ده‌ست داوه و 18 هاووڵاتی دیکه‌ش بێسه‌روشوێن بوون له ڕێگای وشکانی و ئاویدا، ھه‌روه‌ھا 32 په‌نابه‌ریش له ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌ورووپاوه دوور له خواستی خۆیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه، 32 که‌سی دیکه‌ش له لایه‌ن ھێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیاوه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه عێراق".
ده‌زگای لووتکه ڕێکخراوێکی ناحکومییه و تایبه‌ته به پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران له ھه‌رێمی کوردستان و پێشتر له‌ژێر ناوی (فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران) کاری کردوووه.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment