به‌غدا غه‌رامه‌ به‌ ژنانی ئێزدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حکوومه‌تی عێراق بڕیاری دا به‌ پێدانی بڕی دوو ملیۆن دینار به‌ هه‌ر هاووڵاتییێکی ئافره‌تی ئێزدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند که‌ وه‌زاره‌ته‌که‌ی بڕی 2 ملیۆن دیناری بۆ هه‌ر هاووڵاتییێکی ئافره‌تی ڕزگاربووی ده‌ستی ڕێکخراوی داعش ته‌رخان کردوووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یێکدا وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ له‌ میانی سه‌ردانێکیدا بۆ قه‌زای تلکێفی سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، نه‌وفل به‌هاء مووسا وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ئافره‌ته‌ ئێزدییه‌کان ڕووبه‌ڕووی کاره‌سات بوونه‌ته‌وه‌ و وه‌زاره‌ته‌که‌ی له‌ پاڵیاندا ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵدا بڕی دوو ملیۆن دینار بۆ هه‌ر ئافره‌تێکی ئێزدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش ته‌رخان کراوه‌.

له‌ ساڵی 2014 و له‌ دوای کۆنترۆڵ کردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌کدارانی داعش، ژماره‌یێکی زۆر له‌ ئافره‌ت و کچی ئێزدی له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێکخراوه‌وه‌ به‌ بارمته‌ بران و ژماره‌یێکیشیان له‌ بازاڕدا له ‌ناو چه‌کدار و ئه‌میره‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌دا کڕین و فرۆشتنیان پێکرا و به‌شێکی زۆریشیان ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی و توندوتیژی سێکسی و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بوونه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51425

Your Comment

You are replying to: .
captcha