حزبی شیوعی لە بارەی ڕووداوەکەی شیلادزێوە ڕەخنە لە هەڵوێستە لاوازەکەی حکوومەتی هەرێم دەگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبى سیاسیى حزبى شیوعیی کوردستان لە لێدوانێکی نووسراودا لەسەر ڕووداوەکانی شیلادزێ دژی بنکە و بارەگاکانی سوپای تورک ڕەخنەی لە هەڵوێستی لاوازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بەو ڕووداوانە گرت.

کوردپرێس:

دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەمە 26ی کانوونی دووهەمی 2019 هاووڵاتیانی کۆمەڵگەی سیرێ لە شیلادزێ دەستیان بە خۆپیشان کرد لە دژی بنکە و بارەگاکانی سوپای تورک لە ناوچەکە و چەندین تانک و ئۆتۆمبێل و بنکەی سوپای تورکیان سووتاند، حزبی شیوعی کوردستان لەسەر ئەو ڕاپەڕینە لێدوانێکی نووسراوی بڵاو کردەوە.

مەکتەبى سیاسیى حزبى شیوعیی کوردستان دەڵێت: ماوەی چەندین ساڵە دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگای فرۆکە جەنگییەکانی و تۆپخانە دوورهاوێژەکانییەوە خاکی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکەن و لە ئاکامی ئەم دەستدرێژییانە چەندین هاووڵاتیی سڤیل بوونەتە قوربانی.

دەشڵێت: ئەم ڕابوونەی خەڵکی شێلادزی و دێرەلوک و سیرێى سەر بە شارۆچکەی ئامیدى ڕاستییێکی ڕوون دەخاتە بەردەم هەر هێزێکی داگیرکەر، کە بیەوێت دەستبەسەر خاکی کوردستان بگرێت و وانەیێکی ئاشکرایە بەوەی گەر حکومەتی هەرێم و بەغدا و هەندێ لایەنی سیاسی بە هەر هۆیێک بێت سەبارەت بەم دەستدرێژییانە بێ دەنگ بن، بەڵام جەماوەری تێکۆشەری کوردستان بێ دەنگ نابێت.

ئاماژە بەوەش کراوە: هەڕەشە و خۆنواندنەکانی فڕۆکەی ئێف ١٦ی تورکیا خەڵک ناترسێنێ، و کوردستان مەڵبەندی بەرەنگاربوونەوە و تێکۆشانە و ئەو زەلکاوە نییە، کە حکومڕانە دیکتاتۆرەکان لە هەڕشەکانیاندا باسی دەکەن.

لە لێدوانەکەدا ئەوەش هاتووە: حزبی شیوعیی کوردستان لە کاتێکدا سەرخۆشیی خۆی لە خانەوادەی شەهیدان دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت، داوا دەکات هێز و هەژمون و دەستتێوەردانی تورکیا و سەرجەم هێزە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان کۆتایی پێ بێت، و هیچ هێزێکی داگیرکەر و ناخوازیار و میلشیا لە سەرجەم هەرێمی کوردستانی نەمێنێ، و سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51419

Your Comment

You are replying to: .
captcha