بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێوەندیی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە دوو ساڵی ڕابردوودا لەسەر چەند هۆکار وەکوو کڕینی سیستەمی بەرگریی لە ڕووسیا، دەستگیر کردنی هاووڵاتیانی ئەمریکا لە تورکیا و پشتگیریی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا ڕووی لە خراپ بوون کردووە. پرسی پشتگیریی کوردەکانی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە تورکیای تووڕە کردووە. بەم حاڵەشەوە ژمارەیێک لە کارناسان لەو باوڕەدان ئەم چەشنە هۆکارە نابنە لەمپەڕێک بۆ پێوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە.
حەسەن کانی، کارناسی پێوەندییە نێونەتەوەییەکان و مامۆستای زانکۆی کولتووری ئەستەمبۆڵ لەم بارەوە بە هەواڵدەریی شین هۆوا-ی وتووە: جیا لەوەی کە ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و تورکیا تا چ ڕادەیێکە، ئەنقەرە بەدوای درێژەدان بە مامەڵە لەگەڵ واشنتن-ەوەیە.
ئیلهان ئوزگول شرۆڤەکاری پێوەندییە نێوەنەتەوەییەکان و مامۆستای زانکۆی ئەنقەرە دەڵێت چاوەڕوان ناکرێت پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا ڕوو لە قەیرانێکی گەورە بکات.
هەر دوو کارناسەکە لەم باوڕەدان کە تەنانەت مومکینە ئەمریکا مۆڵەت بە تورکیا بدات لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریادا ناوچەی ئارام پێکبێنێت و دژ بە هێزە کوردەکان ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات.
بەم حاڵەوە ژمارەیێک لە شرۆڤەکارن لەم باوڕەدان درێژەی پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا بە ئاکاری ئەردۆغان و ترەمپەوە لە سووریا بەسراوە و ئەگەر پێش کشانەوی ئەمریکا تورکیا هەوڵی سەربازی سووریا ئەنجام بدات ئەبێتە هۆی ڕووبەڕوو بونەوە ئەو دوو وڵاتە.
فارووق لوگ ئۆغڵۆ، دیپلۆمات کاری پێشووی تورکیا بە شین هۆوای وتووە ئەگەر تورکیا بە بێ ڕەزامەندیی ئەمریکا و پێش کشانەوەی ئەم وڵاتە لە سووریا دژ بە کوردەکان ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات پێوەندیی نێوان ئەنقەرە و واشنتن تووشی ئاڵۆزی دەبێت و ئەگەری ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆیان لە سووریا هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment