بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە (26-1-2019) لە شیلادزێ خۆپیشاندان دژی بۆردوومان كردنی ناوچەكانیان لەلایەن توركیاوە بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران چوونە نێو سەربازگەیێكی سوپای توركیا لە سنوورەكە و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش ئاگریان گرت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندانەکە و ئەو گرژییانەی ئەمڕۆ دروست بوون راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و رایدەگەیێنێت: "نیگه‌رانى و دڵگرانیمان بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى زیانى گیانى و بریندار له رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى ناوچه‌ى شێلادزێ ده‌رده‌بڕین و وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و خانه‌واده‌ى قوربانیان ده‌رده‌بڕین".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ده‌ستى گێره‌شێوێن له پشت ئه‌و رووداوانه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن و هۆكارانى پشێوى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن".
بەپێی نوێترین زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئامێدی دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و 16ی دیکەش بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکانیش لە هێزە ئەمنییەکانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment