به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكوومه‌تی ھه‌رێم له تاران ڕای‌گه‌یاند: له دوای سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ ھه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتنێک له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی حكوومه‌تی ھه‌رێم كراوه بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌و زیندانییه ئێرانیانه‌ی له ھه‌رێمی كوردستان زیندانی كراون و به‌م زوووانه ئه‌و ڕێککه‌وتنه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
ناوبراو وتیشی: ئاڵوگۆڕی 130 زیندانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران ئه‌نجام ده‌درێت و زیندانیانی خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان كه له ئێران زیندانی كراون و به خواستی خۆیان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له وڵاته‌كانی خۆیان ماوه‌ی زیندانییان ته‌واو بكه‌ن، ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن.
نازم ده‌باغ ئاماژه‌ی به‌و ه‌کرد که ئه‌و زیندانییانه‌ی ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕ ده‌كرێته‌وه و ده‌بێت له‌سه‌ر خواستی خۆیان بێت كه بگه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان و ڕاشی‌گه‌یاند: زیندانییانی ئێران له ھه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌وێت ماوه‌ی زیندانی كردنه‌كه‌یان له وڵاتی خۆیان ته‌واو بكه‌ن و له 11ی شوباتی 2019 له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ڕاده‌ستی ئێران ده‌كرێنه‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند زیندانییێكی ھه‌رێم له ئێران به ھه‌مان شێوه ڕاده‌ستی حكوومه‌تی ھه‌رێم ده‌كرێنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment