بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسعەد عەبدولسادە، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانیی سائروون بە سایتی بەغداد ئەلیەوم-ی رایگەیاندووە ھاوپەیمانێتییەكەیان، رێككەوتنی ستراتیجی ساڵی 2010ی نێوان عێراق و ئەمەریكا رەت دەكاتەوە و داوای پێداچوونەوە بە رێككەوتنامەكە دەكات.
پەرلەمانتارەكەی سائیروون دەشڵێت: "ھیچ وادەیێک بۆ دەرچوونی ھێزەكانی ئەمەریكا لە رێككەوتننامەكەدا نیە، بۆیە پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت و لە ماوەیێكی نزیكدا ئەو ھێزانە عێراق بەجێبێڵن".
ئەم هەوڵەی سائیروون لە کاتێکدایە، چەند پەرلەمانتارێکی عێراق، پڕۆژەیێکیان بۆ کردنە دەرەوەی هێزە "بیانییەکان" لە عێراق ئامادە کردووە و دەیانەوێت لە رێگای ئەو پڕۆژەیە، هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق وەدەرنێن.
پێچەوانەی سووریا، هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق پێگەکانی خۆیان قایمتر دەکەن و بنکە سەربازییەکانیان فراونتر دەکەن، ئەمەش نارەزایی بەشێک لە هێزەکانی لێکەوتووەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment