بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشی پەیوەندییە گشتیەكان و راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی كردووەتەوە، دوایی لابردنی گەمارۆی ئاسمانی لەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن حكوومەتی توركیاوە، هێڵەرئاسمانییەكان دووبارە دەست بەڕێكخستنەوەی گەشتەكانیان دەكەن.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی باسی لەوەش كردووە، بۆ ئەو مەبەستە بە پێی خشتەیێک كە لەلایەن هێڵی ئاسمانی فلای جێرمانیاوە ئامادە كراوە سەبارەت بە دەستپێكردنی گەشتە نێودەوڵەتییەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وا بڕیارە لە 11-2-2019 گەشتەكانیان لە نێوان سلێمانی و ئەڵمانیا دەستپێبكاتەوە، بەپێی ئەوەی لە خشتەكەیاندا هاتووە لە ئێستادا لە هەفتەیێكدا بە سێ گەشت بەردەوامیان دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment