بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئهمڕۆ ههینی میدیاكانی توركیا بڵاویان كردهوه كه دانیشتنی تایبهت به دادگایی كردنی لهیلا گیوڤهن بهڕێوهچووه و تیایدا دادگا بڕیاری داوه به ئازاد كردنی ناوبراو.
ئازادكردنی لهیلا گیوڤهن پاش تێپهڕبونی نزیكهی 79 رۆژ دێت بهسهر مانگرتنی ئهو پهرلهمانتاره له ناو زینداندا.
ساڵی رابردوو بەهۆی پێشکەش کردنی وتارێک لەسەر داگیر کردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە و بەتۆمەتی سووکایەتی کردن بە سوپای تورکیا و پشتیوانی کردنی تیرۆر دەستگیر کرا و نۆیەم دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بە بڕیاری چوار مانگ زیندانی کردن سزای دا.
دواتر بەبڕیاری دادگای سزا قورسەکانی ئامەد دوای چوار مانگ دەستبەسەر کردن و مانەوەی لە زیندان، لەیلا گوڤەن ئازاد کرا، بەڵام هەمان رۆژ لەسەر رەت کردنەوەی بڕیاری ئازادکردنی لەلایەن داواکاری گشتی تورکیاوە، لە دانیشتی دەیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد، بڕیاری سەرلەنوێ زیندانی کردنی درایەوە.
لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 24ی حوزەیرانی ئەمساڵدا لەیلا گیوڤەن لە زیندانەوە و لەبازنەی پارێزگای جولەمێرگی کوردستانی تورکیا، لەسەر لیستی هەدەپە خۆی کاندید کرد و متمانەی دەنگدەرانی بەدەست هێنا وەک پەرلەمانتاری خولی نوێی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا، بەهۆی دەرچوونیەوە دادگا ناچار بو فەرمانی ئازاد کردنی بۆ دەربکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment