بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیپان حەمۆ بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، كە کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا بەم نزیکانە جێبەجێ ناکرێت، چوونکە ھێشتا شەڕمان لەدژی داعش توندە بەڵام پاش کشانەوەی ئەو هێزانە خۆیان لە بەرامبەر تورکیا لە مەترسیدا دەبینن بۆیەش لەسەر پێشنیاری رووسیا کە هاوپەیمانی سەرەکیی دەوڵەتی سووریایە خوازیاری دانووستانی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندین.
حەمۆ گوتيشى: لە دوا سەردانیدا، جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا قسەی لەگەڵ کردووە و پێی وتووە: قسە لەگەڵ تورکیا دەکەن و لە بەرامبەر ھەڕەشەکان، کورد دەپارێزن.
حەمۆ رەتی دەکاتەوە گفتوگۆی راستەوخۆیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا ھەبووبێت و گوتيشى: دیمەشق پێشنیازەکانی ئێمەی پێگەیشتووە، کە تێيدا جەخت لەسەر پاراستنی کورد و کەمینەکانی دیکە کراوەتەوە. لە ناویشیاندا مافی خوێندن بە زمانی کوردی و مافی خۆبەڕێوبەریشی تێدا دیاری کراوە.
سیپان حەمۆ جەختی کردەوە ئاماژەی ئەرێنیان لە دیمەشقەوە پێگەیشتووە و لە چەند رۆژی داھاتوودا گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیمەشق دەست پێدەکەن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى پشتيوانى له دانووستاندنى نێوان حكوومه‌تى سووريا و نوێنه‌رانى كورد ده‌كات.
له كۆنگرهيێکى رۆژنامه‌وانيدا، كه له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ى له كرملين ئه‌نجامي دا، سه‌رۆكى رووسيا گوتى: له كۆبوونه‌وه‌ماندا باسمان له كاريگه‌رى نيازى ئه‌مه‌ريكا له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له ناوچه‌كانى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا كرد.
گوتيشى: كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاييه‌كان له سووريا هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه و ده‌بێته هۆى سه‌قامگيرى ره‌وشى ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر به كرده‌وه جێبه‌جێى بكه‌ن.
پوتن له باره‌ى پرسى كورد له سووريا، گوتى: ئێمه پشتيوانى له دامه‌زراندنى گفتوگۆى رهسميى نێوان ديمه‌شق و نوێنه‌رانى كورد ده‌كه‌ين.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment