بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدیە جبووری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا دەڵێت: هێزی ئەمریکی لە بنکەیێکی سەربازیی گرینگی پارێزگای سەلاحەدین جێگیر بوونە و دانیشتووانی پارێزگاکە نیگەرانیی خۆیان لە جێگیر بوونی ژمارەیێک زۆر لە سەربازانی ئەمریکا لە سەلاحەدین دەربڕیوە.
جبووری ئاماژەی دا بەوەی کە چالاکیی سەربازیی ئەمریکا لە پارێزگای سەلاحەدین زۆر نیگەرانیی بەدواوەیە و بشێوەی لەم پارێزگایە دروست کردووە و هەروەها داوای لە حکوومەتی فیدراڵ کرد هەڵویستی فەرمیی خۆی هەمبەر ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا ڕابگەیێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment