به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سالار محه‌ممه‌د جه‌بار جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومه‌تی عێراق لیژنه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵادا داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كار بكرێت ئه‌و لیژنه سه‌ربازییه كارا بكرێته‌وه كه به چاودێریی ئه‌مه‌ریكا كاتی خۆی دانرا و بڕیاریشه له كوردستانه‌وه كار له‌سه‌ر دروست كردنی ئه‌و لیژنه‌یه بكرێت كه كاره‌كانیان هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازییه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا."
جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه گوتیشی: "ئه‌و لیژنه به ئاگاداریی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌بێت و پێشتریش دوو ئه‌ندامی ئێمه سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كانیان ده‌كرد به‌ڵام ئێستا دیار نییه كه ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كێن، وه‌لێ به دڵنیاییه‌وه نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی تێدا ده‌بێت."
شایانی باسه؛ ساڵی 2009 له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا لیژنه‌یێكی باڵای سه‌ربازی دروست كرا كه هه‌ماهه‌نگییان هه‌بوو بۆ كاری هاوبه‌ش له سنووری مادده‌ی 140 و ئه‌ندامانی شاندی كوردستان له‌و لیژنه‌یه فه‌ریق شێروان و جه‌یار یاوه‌ر بوون كه دوای هاتنی داعش و داگیركردنی مووسڵ، كاری لیژنه‌كه نه‌ما و دوای هێرشی سوپای عێراقیش بۆ پردێ لیژنه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment