به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناسر هه‌ركى ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان به ماڵپه‌ڕی (به‌غداد ئه‌لیه‌وم)ی ڕاگه‌یاندوووه که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 21ی کانونی دووه‌می 2019 لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى به به‌شداریی سه‌ركرده گه‌وره‌سه‌ربازییه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند كه‌یسێک له‌وانه پشكى پێشمه‌رگه كۆ بوونه‌ته‌وه.
ناوبراو وتیشى: "به‌شداربوووان به كۆى ده‌نگ ڕه‌زامه‌ند بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له بودجه‌ی به‌رگریی ساڵی 2019ی عێراقدا 68 ملیار دینار بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ته‌رخان بكرێت."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌ش كرد که ئاماده‌بوووان دركیان به گرنگیى ئه‌ركى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا كردوووه به‌تایبه‌تى له شه‌ڕى ڕزگاركردنى مووسڵ و ناوچه‌كانى دیكه، هه‌روه‌ها دانیان به‌وه داناوه كه هێشتا داعش كۆتایى نه‌هاتوووه له هه‌ندێک ناوچه و پێویسته هاریكاریى زیاتر له نێوان هێزه عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌دا بكرێت بۆ دابین كردنى ئارامى بۆ ئه‌و ناوچانه و ڕێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ى چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه.
ناسر هه‌رکی ته‌ئكیدیشى كردوووه‌ته‌وه که عێراق گه‌یشتوووه‌ته قۆناغێک كه پێشمه‌رگه به‌شێكى گرنگیى سیسته‌مى به‌رگریی عیراقه و به بێ ئه‌و هێزه‌ش ناتوانرێت داعش له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا له ناو ببرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment