کوردپرێس:
قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەرنامەی "ئاراستە"ی رادیۆ نەوادا ئاماژەی بەوەدا لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمدا ئەوەی باسكراوە پارێزگاری كەركوكە و وتی "تائێستا پارتی رازی نییە پۆستی پارێزگاری كەركوك بدرێت بە یەكێتی و دەیەوێت دوابخرێت بۆ دوای حكوومەت، بەڵام یەكێتی پێیوایە ئەوە ئیستیحقاقی خۆیەتی و دۆخی كەركووک یەكلایی دەكاتەوە".
وتیشی "ئەوە سیاسەتی پارتی-یە، كە مافی خۆشت بوێت، بە بەرانبەر پێدەدات، بەداخەوە سیاسەتێكی نادیموكراتییە ئەگەرنا ئێمە بۆ بە ئیستحقاقی پارتی رازین، بەڵام ئەو رازی نییە".
هەر لەبەرنامەكەدا، رزگار ئەژی گۆران ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەیخستەڕو، ئەوەی پێكهَنانی حكومەتی دواخستوە تێكەڵكردنی كارتە سیاسییەكانە و وتیشی "هەندێك كارتی سیاسی هەیە پەیوەندی بە پێكهێنانی حكومەتەوە نییە و پەیوەندی بە هەڵوێستی سیاسییەوە هەیە".
هەروەك جەختی كردۆتەوە، خۆشبەختانە رێككەوتن لەنێوان یەكێتی و پارتی-دا بەڕێوەیە.
ناوبراو رەتیشی كردەوە رێككەوتن لەگەڵ گۆڕان بۆ بەستنەوەی دەستی بێت لەڕووی راگەیاندنەوە تا رەخنە نەگرێت.
Your Comment