به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی توركی لیستی چه‌ند زانیارییێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی له جیهاندا بڵاو كردوووه‌ته‌وه كه ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه گرنگترینیان.
* ڕۆژ 24 سه‌عات نییه به‌ڵكوو 23 سه‌عات و 56 ده‌قه و 4 چركه‌یه.
* دوورترین شتێک كه وێنه‌ی گیرابێت ئهستێرهیێكه له بۆشاییی ئاسماندا كه ماوه‌ی 6 ملیار كیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه دووره و ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له‌سه‌ر شێوه‌ی خاڵێكی شینی كاڵ ده‌رده‌كه‌وێت.
* بڕی ئه‌و سه‌هۆڵه‌ی له جه‌مسه‌ری باشوور هه‌یه یه‌كسانه به سه‌رجه‌م ئه‌و ئاوه‌ی له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیدا هه‌یه.
* جیهان ڕۆژانه 8 ملیون و 600 هه‌زار گه‌رده‌لوولی بروسكاوی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
* ڕۆژانه به‌شێک له مانگه ده‌ستكرده‌كان، كه وه‌ک پاشه‌ڕۆ له بۆشاییی ئاسماندا جێگیر كراون ده‌كه‌ونه خواره‌وه بۆیه ئاگاداری خۆت به.
* ڕۆژانه 100 ته‌ن له ته‌پوتۆزی نه‌یزه‌كه‌كان ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕووی زه‌وی.
* ته‌نیا 7%ی ئاوی جیهان شیرینه و 97% سوێره.
* ساڵانه 2000 جۆری تازه‌ی بوونه‌وه‌ری ده‌ریایی ده‌دۆزرێنه‌وه.
* وا باوه‌ڕ ده‌كرێت كه ملیۆنێک بوونه‌وه‌ر له زه‌ریاكاندا ده‌ژین و ته‌نیا 33%ی ئه‌و بوونه‌وه‌رانه دۆزراونه‌وه و ئه‌وانی دیكه نادیارن.
*10% ی گڕكانه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی له قووڵاییی ئۆقیانووسه‌كاندا ڕوو ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment