بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندیی تەلەفۆنییدا لەبارەی پرسە هاوبەشەکان بەتایبەت لەبارەی سووریا گفتوگۆیان ئەنجام داوە.
بەڵام کۆشکی سەرۆک کۆماریی تورکیا ڕایگەیاندووە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ترەمپ باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دواپێشھاتەکانی سووریا کراوە. ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە کە تورکیا بێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدات ئامادەیە ئاسایشی منبج بگرێتە دەست و رێگا بە کارەکانی پەکەکە و درێژکراوەی پەکەکە لە سووریا بە ناسەقامگیر کردنی باکووری رۆژھەڵات نەدات".
سەرۆک کۆماریی تورکیا ڕاشیدەگەیێنێت ئەردۆغان و ترەمپ رێککەوتن لەسەر لەناو بردنی پاشماوەکانی داعش بە ھاوبەشی و گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانەی کە رێگری لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعش دەکەن. ھەروەھا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پرسی راوێژکاریی نێوان ھەردوو سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا و ئەمریکا لەسەر بابەتی دروست کردنی ناوچەیێکی ئارام خێراتر بکرێت و قەبارەی بازرگانی لە نێوان ھەردوو وڵات زیاتر بکرێت".
بەڵام سارا ساندرس هاگبی، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا لە بەیاننامەیێکدا کە لەبارەی پێوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و ئەردۆغان بڵاوی کردۆتەوە ئاماژەی بە ئامادەیی دەربڕینی ئەردۆغان نەکردووە بۆ دابین کردنی ئاسایشی مەنبج.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باسی تەقینەوەكەی ھەفتەی رابردووی منبجیان كردووە و راشیگەیاندووە کە ئەو کردارە بریتی بووە لە کارێکی تێکدەرانە لە بەرامبەر بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا لە سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment