١٩ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ٠٨:٥٢
مەکگۆرک: ترەمپ ژیانێکی نوێی بەخشییە داعش

بەشی جیهان- برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە وتارێکدا رەخنە لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوە لە سووریا دەگرێت و دەڵێت، تورکیا لە سووریادا جێگەی متمانە نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتارەکە لە رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاو کراوەتەوە، برێت مەکگۆرک چەند جارێک باسی کوردی کردووە و بە هاوپەیمانی واشنتن ناوی بردوون. لە تێکشاندنی داعشیشدا باسی پێشمەرگە و شەڕڤانانی هەسەدەی کردوون.

مەکگۆرک دەڵێت هەسەدە بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە دەکرێت زوو بە تەنیا بەجێ بهێڵدرێت و بە هێزی نەیاریش دەور دراوە، گفتوگۆکانی لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد خێراتر کردووە.

تەنیا چەند رۆژێکیش دوای بڕیارەکەی ترەمپ، تورکیای هاوپەیمانی ناتۆ بە ئاراستەی رووسیا هەنگاوی نا و بەرپرسانی باڵای رەوانەی مۆسکۆ کرد بۆ بڕیاردان لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو لە سووریادا.

بەگوتەی مەکگۆرک، تورکیا ناتوانێ بەبێ ئەمریکا لە سووریا شەڕی داعش بکات و دەشڵێت "بەشی زۆری ئەو گرووپە ئۆپۆزیسیۆنە سوورییانەی کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتیان دەکرێت تووندڕەون و بە ئاشکرا ویستی خۆیان بۆ شەڕکردن دژی کورد، نەوەک دەوڵەتی ئیسلامی دەربڕیووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51184

Your Comment

You are replying to: .
captcha