عێراق كار له‌سه‌ر ڕاكێشانی بۆری نه‌وتی که‌رکووک- توركیا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌رگه‌رمی كاركردنه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ڕاكێشانی بۆری نه‌وت له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی کانوونی دووهه‌می 2019 سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وت و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بۆ كاروباری وزه‌ له‌ لێدوانێكیدا به‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی ڕاگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پلانێكی بۆ فه‌راهه‌م كردنی ده‌روازه‌ی جۆراوجۆری هه‌نارده‌ی نه‌وت ئاماده‌ كردوووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كار له‌سه‌ر خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی دروست كردنی بۆرییێكی جێگره‌وه‌ی نه‌وت له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی ده‌كات.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ڕۆژانه‌ به‌ جدی كار له‌سه‌ر دانانی پلانێک ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت له‌ رومێله‌وه‌ به‌ره‌و به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئوردنی هه‌نارده‌ بكه‌ن.

وه‌زیری نه‌وت راشیگه‌یاند كه‌ پلانیشیان هه‌یه‌ تۆڕی بۆرییه‌ نه‌وته‌كانی ناوخۆ پێكه‌وه‌ ببه‌ستنه‌وه‌ و ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژانه‌، ده‌توانێت گۆڕانكاری له‌ شوێن و شێوازی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بكات به‌پێی ئامانجه‌ ستراتیژی و ئابوورییه‌كانی خۆی.

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51167

Your Comment

You are replying to: .
captcha