مه‌سروور بارزانی: رێككه‌وتنی نوێ بۆ کوردستانی سووریا به‌ پێویست ده‌زانین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سروور بارزانی و فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عێراق و سووریا كۆ بوونە‌وه‌ و دوا پێشهات و ئەگەرەکانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و قۆناغه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستان تاووتوێ كرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 16/1/2019 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ جه‌نه‌ڕاڵ پاتریک رۆبه‌رسۆن فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عێراق و سووریا و شاندی یاوەری كرد.

له‌م دیدارەدا دوا پێشهات و ئەگەرەکانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و قۆناغه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستان تاووتوێ كرا، هەرەوەها بیروڕا له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌‌كانی تایبه‌ت به‌ رەوشی رۆژهەڵاتی فوڕات لە سووریا ئالوگۆڕ كرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مه‌سروور بارزانی بە پێویستی دەزانێت رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی سووریا بکرێت، بۆ ئەوەی مافی گەلەکەیان لە گۆڕانکارییەکاندا جێگیر بکەن.

هەر لەو دیداره‌ باس لە جموجووڵ و پەرەسەندنەکانی داعش لە هەندێ ناوچەی عێراق و رۆڵ و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و عێراق و هەرێمی کوردستان کرا بۆ رێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوە و گەشەکردنی زیاتری گرووپە تیرۆریستیەکان و سەقامگیر کردنەوەی عێراق بە گشتی و ناوچە رزگاربووەکان بە تایبەتی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51135

Your Comment

You are replying to: .
captcha