١٦ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ١٤:٢٣
زه‌ریف: ئێران دۆستی متمانه‌پێكراوی كورده‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ توویتێکدا ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان بڵاو کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ھه‌رێمی كوردستان به‌ بنیاتنه‌ر و به‌رھه‌مدار پێناسه‌ كرد و ڕای‌گه‌یاند: "ئێران دۆستی متمانه‌پێكراوی كورده‌ و گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان بنیاتنه‌ر و به‌رھه‌مدار بوون."

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ سه‌فه‌ری خۆی بۆ سلێمانی کرد و نووسیی: "له‌ کۆنفڕانسێکی ئابووری هاوبه‌ش به‌شداریم کرد و گفتوگۆیێکی دۆستانه‌م له‌گه‌ڵ "قوباد تاڵه‌بانی" جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دا."

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ په‌یامه‌که‌یدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ سه‌ردانی مه‌زاری مام جه‌لالی کردوووه‌ و مام جه‌لال به‌ ته‌نها دۆستی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێبه‌رێکی شایسته‌ وه‌سف ده‌کات که‌ ڕۆڵێکی کارای له‌ به‌ره‌وپێش بردنی یه‌کپارچه‌یی و په‌یوه‌ندییه‌ ناوچه‌ییه‌کانی عێراق گێڕاوه‌.

ڕۆژی 15-1-2019 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ یاوه‌ریی شاندێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان كۆ بوووه‌وه‌ و به‌شداری له‌ کۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی ئابووریی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌ردوولا كرایه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51134

Your Comment

You are replying to: .
captcha