به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له میانی کۆنفڕانسی بازرگانیی نێوان ئێران و هه‌ولێر که ئه‌مڕۆ 15ی کانوونی دووهه‌می 2019 به‌ڕێوه ده‌چێت، دارا جه‌لیل خه‌بات سه‌رۆكی یه‌كێتیی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگرهیێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی دیداری بازرگانیی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی كوردستان گوتی: به به‌شداریی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم دیداره‌كه به‌ڕێوه چوو و ئه‌م دیداره‌ش دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر كۆنفرانسێكی گه‌وره به به‌شداریی وه‌زیری بازرگانیی ئێران و هه‌رێم و عێراق له ناوه‌راستی ساڵی 2018 به‌سترابوو بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان.
سه‌رۆكی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "دیداری بازرگانی و پیشه‌سازی نێوان ئێران و هه‌ولێر ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م بازرگانیی نێوانمان".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "له هه‌وڵی فراوانتركرنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و پیشهسازییهكانمانین له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌و شانده بازرگانییه سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و له شاری سلێمانیش دیدارێكی بازرگانی و پیشه‌سازی له نێوان شاندی بازرگانیی ئێران و بازرگانانی ژووره بازرگانی سلێمانی ئه‌نجام ده‌ده‌رێت".
دارا جه‌لیل خه‌یات ڕوونیشی کرده‌وه که ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕووی له زیادبوون كردوووه و قه‌باره‌ی بازرگانی کردنی ساڵانه له نێوان شه‌ش بۆ حه‌وت ملیار دۆلاردایه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment