هاوسەرۆکی دەبەپە و سیاسەتمەدارێکی کورد دەستیان بەمانگرتن کرد

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی دەبەپە، هاوسەرۆکێکی دەبەپە و سیاسەتمەداری کورد سەلما ئیرماک دژ بە گۆشەگیریی ئیمرالی، لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان و بۆ پشتیوانی لە لەیلا گیوڤەن مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پەکەکە، لە تورکیا بە پێشەنگیی پەرلەمانتاری زیندانی کراوی هەدەپە لەیلا گیوڤەن بەرفراوانتر دەبێت.

لەو چوارچێوەیەدا، هاوسەرۆکی دەبەپە سەباحەت تونجەل، سیاسەتمەداری کورد سەلما ئیرماک، لە زیندانی کاندرای تورکیا لە دژی گۆشەگیریی ئیمرالی و بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی لەیلا گیوڤەن کە ٦۸ ڕۆژی پڕ کردوەتەوە، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن بەشێوەی بێوادە کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51082

Your Comment

You are replying to: .
captcha