بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌ریق روكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، بهSNNی راگه‌یاند: له ئێساتادا پشكی كورد له سوپای عێراق له 1% كه‌متره، كه به‌پێی مادده‌ی 9ی ده‌ستوور و رێژه‌ی دانیشتوان ده‌بێت، پشكی كورد له 17% كه‌متر نه‌بێت، له‌كاتێكیشدا ئه‌و رێژه‌یه بۆ كورد یه‌كلابێته‌وه، به‌ڵام هاوڵاتیانی كورد ئاره‌زووی خزمه‌ت كردن له‌ناو سوپای عێراق ناكه‌ن.
ناوبراو وتیشی: تائێستا هیچ كۆبوونهوهیێكمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق نه‌كردووه و ههركارتێک كۆ بووینه‌وه باسی پشكی كورد له سوپای عێراق ده‌كه‌ین.
جه‌بار یاوه‌ر ئاشكراشی كرد، بڕیار وایه له‌گه‌ڵ وه‌فدی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كۆ ببنه‌وه به‌ڵام هیچ واده‌یێک دیاری نه‌كراوه و پێده‌چێت له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو كۆ ببینه‌وه و جگه‌له پشكی كورد له سوپای عێراق باسی چه‌ند بابه‌تێكی تر ده‌كه‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment