بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا هێزێکی گەورەی بۆ سنووری باشووری وڵاتەکەی گواستەوە ئەوەش بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی مەنبج و خۆرهەڵاتی فۆرات، بەپێی ئەو زانییارییانەی کە لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە دەستی هەواڵدەریی هابر7 کەوتوون لە ئێستادا 80 هەزار هێزی سەربازیی تورکیا لە ئامادەباشیی تەواودان، ژمارەی ئەم هێزە دووهێندەی ئەو هێزە سەربازییەیە کە لە ساڵی 1974دا بۆ ئۆپەرسیۆنی «جووڵەی ئاشتیی قبریس» بەکار هێندرا.
خلوسی ئاکار لەسەردانی ئەم دواییەی دا بۆ سنووری باشووری وڵاتەکەی باسی لە ئامادەکاریی ئەرتەشی تورکیا کرد بۆ ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی فورات و مەنبج.
ئەرتەشی تورکیا بەنیازە ئۆپەراسیۆنەکەی بە 80 هەزار هێزەوە بەرەو ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی فورات دەست پێبکات و بەگوێرەی زانییارییەکان لە قۆناخی یەکەمدا پاکسازیی و کونترۆڵی 30هەزار کیلۆمەتر لەو ناوچانە لە دەستووری کاری سوپای تورکیادایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment