واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانی عێراق دیاری کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لیژنه‌ى یاساییی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كۆ بوونه‌وه‌ و بڕیار درا له‌ مانگى (تشرینى دووه‌م/ 11) هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق ئه‌نجام بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میران محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ خه‌ندانى وت: له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 13ی کانوونی دووهه‌می 2018 لیژنه‌ى یاساییی په‌رله‌مان و كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌یشتووونه‌ته‌ ئه‌و بڕیاره‌ى كه‌ له‌ ڕۆژی 16ى تشرینی دووه‌مى ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق به‌ كه‌ركووكیشه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "بڕیاره‌كه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌ به‌ڵام ده‌بێت بێته‌ نێو کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقیشه‌وه‌ بودجه‌ و پێداویستییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دابین بكرێت".

میران محه‌مه‌د گوتیشی: لیژنه‌ى یاسایى و ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگیدا ده‌بن تا له‌ په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت و حكوومه‌تیش بودجه‌ و ئاسانكارى پێویست پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه‌، جگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ پارێزگاى كه‌ركووک.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51057

Your Comment

You are replying to: .
captcha