هۆشداری له‌سه‌ر بارودۆخی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عوده‌ی عه‌واد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكدا ڕه‌خنه‌ی له‌ بێ‌پلانیی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ باش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان گرت و ڕای‌گه‌یاند که‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی هیچ پلانێكی نییه‌ بۆ باش كردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییان ده‌كرێن.

عوده‌ی عه‌واد وتیشی: تا ئێستا گرفتی كه‌می كاره‌با به‌رده‌وامه‌ و حكوومه‌تیش هیچ پلانێكی ئاشكرا نه‌كردوووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ بواری وزه‌دا.

هاوكات ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هۆشداری دا و گوتیشی: ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی چاكسازی به‌په‌له‌ ئه‌نجام نه‌دات و داواكاریی هاووڵاتییان جێبه‌جێ نه‌كات دوور نییه‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ باشوور و ناوه‌ڕاستی عیراق ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51050

Your Comment

You are replying to: .
captcha