ڕووفاتی 28 سه‌ربازى عێراقى له‌ مووسڵ دۆزرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له شارى مووسڵ گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ڕووفاتی 28 سه‌ربازى تێدایه‌ و 18یان ئه‌فسه‌رن و سه‌رجه‌میشیان ناسراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌قیب محه‌مه‌د جاسم له‌ سوپاى عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "هێزێكى ئه‌منى له ‌ناحیه‌ى شورا له ‌باشوورى مووسڵ گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕووفاتی 28 سه‌ربازى عێراقى تێدایه‌."

ناوبراو وتیشى: "ئه‌و سه‌ربازانه‌ 18یان ئه‌فسه‌ر بوون له‌ فیرقه‌ى 3ی سه‌ر به‌ سوپاى عێراق كه‌ پێش داگیركردنی مووسڵ له ‌ساڵى 2014 له‌لایه‌ن ڕێكخراوى داعشه‌وه، له‌و شاره‌ جێگیر كرابوون".

نه‌قیب محه‌مه‌د جاسم ڕوونیشی كردۆته‌وه‌ که‌ قوربانییه‌كان ناسنامه‌یان پێبوووه‌ هه‌ر بۆیه‌ ڕووفاته‌کان ناسراونه‌ته‌وه‌ و ڕاده‌ستى پزیشكى دادوه‌رى كراون.

هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌ 12ی کانوونی دووهه‌می 2019 هێزه‌كانى به‌رگریى شارستانى ته‌رمى 7 كه‌سیان له ‌ژێر داروپه‌ردوى مزگه‌وتى گه‌وره‌ى ناحیه‌ى قه‌دیمه‌ له ‌شارى مووسڵ ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ 3یان منداڵن.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51049

Your Comment

You are replying to: .
captcha