هێلیکۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌کانی عێراق مۆڵگه‌کانی داعش له‌ حه‌مرین له ناو ده‌به‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێلیکۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌کانی عێراق مۆڵگه‌کانی داعش له‌ حه‌مرین و سه‌ر سنووره‌کانی ئێران ده‌که‌نه‌ ئامانج.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی عێراق بڵاوی کرده‌وه‌: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 13ی کانوونی دووهه‌می 2019 هیلیکۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌کانی عێراق ژماره‌یێک مۆڵگه‌ و په‌ناگه‌ی داعشیان له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ و ناوچه‌ی چیای حه‌مرین کردوووه‌ته‌ ئامانج و پاڵپشتیی ئۆپه‌راسیۆنێکی فیرقه‌ی پێنجی سوپای عێراقیان کردوووه‌ بۆ کێوماڵکردنی ناوچه‌که‌ و له‌ناوبردنی پاشماوه‌کانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی عێراق ڕاشیگه‌یاندوووه‌ که‌ هێلیکۆپته‌ره‌کانی سوپا ژماره‌یێک په‌ناگه‌ی داعش له‌ نزیک ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین و سه‌ر سنووره‌کانی ئێران له‌ پارێزگای دیاله‌یان له ‌ناو بردوووه‌.

له ‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دیاله‌ هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره‌یان بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌کانی داعش له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ ده‌ست پێکردوووه‌.

ئه‌وه‌ له کاتێکدایه‌ ڕۆژی ده‌ی مانگی کانوونی یه‌که‌می ساڵی (2017) حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق کۆتایی هاتنی داعشی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق ڕاگه‌یاند به‌ڵام ماوه‌یێک چه‌کدارانی داعش له‌ ناوچه‌کانی باشووری که‌رکوک و جه‌له‌ولا و چیای حه‌مرین و تکریت و ده‌شتی نه‌ینه‌وا جموجوڵ و چالاکییان ده‌ست پێکردوووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51045

Your Comment

You are replying to: .
captcha