وه‌زیری کاری عێراق: 17%ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عێراقی‌ هه‌ژار و په‌ككه‌وته‌ و بێكارن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری‌ كار و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ڕێژه‌ی‌ (17%)ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عێراقی‌ هه‌ژار و په‌ككه‌وته‌ن و به‌دوای‌ كاردا ده‌گه‌ڕێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 13ی کانوونی دووهه‌می 2019 باسم عه‌بدولزه‌مان ڕه‌بیعی وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق دوای كۆبوونه‌وه‌ی لگه‌ڵ ئینستار جبووری، په‌رله‌مانتاری پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: مامه‌ڵه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی‌ (17%)ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عێراقدایه‌ كه‌ له‌ چینی‌ هه‌ژاران و په‌ككه‌وته‌ و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ دوای‌ كاردا ده‌گه‌ڕێن.

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: شه‌ش پارێزگای‌ عێراق له‌ ژێر هێڵی‌ هه‌ژارییه‌وه‌ن و پێویستیان به‌ داڕشتنی‌ به‌رنامه‌ و پلانی‌ نوێی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه.

وه‌زیری‌ كار ئاماژه‌ی‌ به‌وه ‌كردوووه‌ که‌ له ‌قۆناغه‌كانی‌ داهاتوودا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان چالاكیی‌ زۆر زیاتر ئه‌نجام ده‌دات به‌تایبه‌ت له‌ ئێستادا (450) هه‌زار خێزان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌ و سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌ پێویستییه‌كانیان بۆ گیراوه‌ته‌به‌ر و وه‌زاره‌ت چاوه‌ڕێییه‌ پشكی‌ دارایی‌ بۆ ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ ئه‌و خێزانانه‌ ببڕێته‌وه.

سه‌رچاوه‌: به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51043

Your Comment

You are replying to: .
captcha